ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، دوو برای لاوی خەڵکی #سەقز بە ناوەکانی “میلاد و هادی ڕەحیمی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان ئەم دوو برایەیان کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان لە ماڵی خۆیاندا، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە کە؛ دایکی ئەم دوو برایە نابینایە و لە کاتی دەسبەسەرکردنی کوڕەکانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برایە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.