چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی نایاسایی لە شارەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، “جەماڵ ئەسەدی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەم کەسە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ هیچ حوکمێکی قەزایی دەسبەسەر کراوە و هەروەها مۆبایلەکەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی داڕشتن و بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵخراوەکان و هەروەها باری جەستەیی ئەم کەسە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





