ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “سلێمان قادرگەڵوان”، برای “عەبدولسەلام قادرگەڵوان” لە شەهیدانی شۆڕشی سەرانسەریی ژینا لە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی دادوەر ئەم هاونیشتمانییەیان دەسبەسەر و مۆبایلەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هەروەها هەمان شەو، مەئموورە ئەمنییەکان بەبێ ئیزنی ناوبراو و بە کەڵکاوەژوووەرگرتن لە مۆبایلەکەی، وێنە و فیلمی پەیوەندیدار بە “خامنەیی”، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و فەرماندە باڵا کوژراوەکانی سپای پاسداران لە هێرشەکانی ئیسرائیلیان لەسەر پەیجی ئینستاگرامیی کەسیی ئەو ستۆری ناوبراو پۆست کردووە.
تا ئێستا لە چارەنووسی سلێمان “قادرگەڵوان” کە پێشتریش چەندین جار بانگ و دەسبەسەر کرابوو، هەروەها تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.