سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، “کەیوان سەیدئەحمەدی” خەڵکی ئاوایی “بەیرەم”ی، سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ پێبوونی حوکمی قەزایی، هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە ئاوایی بەیرەم و “کەیوان سەیدئەحمەدی” دەسبەسەر دەکەن.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لە سەر بارودۆخ کوڕەکەیان دەست نەکەوتووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.





