چاونیوز: ژنێکی کورد پاش ئەوەی گوندەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە میلیتاریزە کرا، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەرمانان، “ناهید کەسنەزانی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “کەسنەزان”، لە ناوچەی “سەرشیو”ی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، پاش ئەوەی کە گوندی کەسنەزان بەتەواوەتی میلیتاریزە دەکرێ، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە توندترین شێوەی بەرەڕووی خەڵکی کەسنەزان بوونەتەوە و ڕێگایان نەداوە هیچ کەس لە ماڵەکەی خۆی بێتە دەرەوە و گوشاریان بۆ بنەماڵەی ناوبراو هێناوە کە مۆبایل و کەرەستە کەسییەکانی ناهید کەسنەزانی ڕادەست بکرێت.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





