ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی گوندی “کاوملێ” سەر بە سەقز، بە ناوی “ئەسعەد سدیقی” ٥٢ ساڵە و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییە و دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





