بەرەبەیانی هەینی ٦ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنی و ژینگەییی خەڵکی “حەسەن ئاوا”ی شاری سنە بە ناوی “جەلال خودامورادی”، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم هاونیشتمانییە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی هەینی، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ و بێڕێزانە و بە جنێودان بە بنەماڵەکەی، لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە؛ جەلال خودامورادی لە ڕەوتی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵیش دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.