ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “دەرەناخێ” سەر بە #مەریوان، بە ناوەکانی “ئەحسەن عوسمانی، حەمزە عوسمانی، ڕامیار ڕەزایی، ئومێد باخە، عەبدوڵڵا باخە و ڕامیار ڕەزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم پێنج هاونیشتمانییە لاوەدا، ماڵەکەشیانیان پشکنیوە وهەڕەشەیان لە ئەندامانی بنەماڵەکانیشیان کردووە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییانە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.