چاونیوز: دەسبەسەرکردن هاووڵاتییان کوردستان لەلایەن سپای پاسداران و ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە هەروا بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەک کورد بە ناوی مامەند خودادادی، خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن، هێزەکانی سپای پاسداران بە زۆرەملێ و بێڕیزیکردن ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





