سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “ئەیووب ڕەشی” هاووڵاتیی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی “پاراستان” سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ پێبوونی بەڵگەی دادوەری، ئەم هاووڵاتییەیان لە سەردەشت دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەم ناوەندە لە ورمێ کرا.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەکانی دراونە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.





