چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی بێسەروبەری هاووڵاتییانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، بە ناوی “شێرکۆ تابناک” ٣٨ ساڵە، چالاکی مەدەنی و سیاسی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ حوکمی قەزایی و بەڵگەی یاسایی و بە پشتبەستن بە زۆر و لێدان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی دەسبەسەر و زیندان کراوە و پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





