ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی ٦٢ ساڵە بە ناوی “فایەق باستان” خەڵکی گوندی لەنجاوای سەر بە #مەریوان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ناوبراو بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئەم هاونیشتمانییە، لە شوێنی ڕاگیران، چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بە دژی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





