چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی و ناڕەوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، “ڕەزا مەعرووفی” خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





