چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوێراوە.
بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، “فەرامەرز ساعیدی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە، لە نێو شەقام و بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی و بێڕێزیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، دواتر هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر مالێ ئەم چالاکە مەدەنییە و دەستیان بەسەر هێندێ کەلوپەلی کەسیی ناوبراوەوە گرتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





