چاونیوز: دەسبەسەرکردنی بێسەروبەر و نایاساییی لاوان و هاووڵاتییانی کوردستان بووەتە جێی نیگەرانی خەڵکی کوردستان.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کوردستان بە ناوی “مەنسوور کەربەلایی”، خەڵکی گوندی “سەرچنار”، لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لە شاری میاندواو دەسبەسەر کراوە.
نابراو کە پێشتر لە ساڵی ١٤٠١یشدا دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا و لە ماوەی چوار ساڵدا هیچ ئاگادارکردنەوە و نامەیەکی لەلایەن دادگاوە پێ نەگەیشتووە کە خۆی بە ناوەندە ئەمنییەتییەکان یان دادگا بناسێنێ.
دەسبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ ئاگادارکردنەوە و حوکمی دادگا، لەناکاو و بە زۆرەملێ ڕووی داوە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە لە بەردەدستدا نییە.





