چاونیوز: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد، دانیشتووی ئیزە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “حوسێن باقری”، “مەسعوود مورادی” و “مەهدی مورادی”، سێ هاووڵاتیی کورد، دانیشتووی ئیزە، کە لە ماهشهرەوە بەرەو ئیزە دەچوون، لە بەنزینخانەیەک لە لایەن بیست کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون، بەڵام مێهدی مورادی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەسعوود مورادی، لە ساڵی ١٤٠١وە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاک بووە و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران چەندین جار هەوڵی دەسبەسەرکردنیان داوە.





