چاونیوز: ژن و مێردێکی هونەرمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری پاوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ڕاشد ئیمامی”، ئەندازیاری نەخشەهەڵگرتن و هونەرمەند و بە زۆرەملێ ئەم هاووڵاتییەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە و چەند کاتژمێرێک دواتر گەڕاونەتەوە بۆ ماڵی ئەم کەسە و “شلێر مودیرزادە” هاوژینەکەشیان بە زۆرەملێ دەسبەسەر کردووە.
ئەم دوو هاوژینە کە ئەندازیاری نەخشەهەڵگرتن و هونەرمەندن، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستییان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە، ڕاشد ئیمامی پێشتریش لە ڕاپەڕینی ژینا لە ساڵی ١٤٠١دا، لەگەڵ محەممەد ئیمامی برای، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پاوەوە دەسبەسەر کراوە.





