دوو هاووڵاتیی کورد بە شێوەی زۆرەملێ و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی حەسەننووران، سەربە شاری شنۆ، بە ناوەکانی “سەعدوون داستار”، کوڕی ڕەسووڵ و “مەولوود ڕوستا” کوڕی محەممەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەی زۆرەملێ و هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
شایانی باسە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ بەڵگەیەکی یاسایییان پێ نەبووە و سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.





