چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردان، سامان زیندەپیلی، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی حوسێن، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان ئەم هاووڵاتییە کوردە کە خاوەن دوو بڕوانامەی بکالۆریسی فەلسەفە و ماستەری کۆمەڵناسییە، بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هەتا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





