چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، چەند ڕۆژ پێش، ئەمیر یووسفی، ناسراو بە ئەمیری قالە خەزێم، خەڵکی گونی سڵامەت، سەربە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە شاریکەند، بەبێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





