چاونیوز: دەسبەسەرکردنی نایاساییی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، نیوەشەوی دووشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهی ناسراو بە عەوڵای وەستا خەڵکی گوندی گۆگجەلی، سەربە ناوچەی ئاڵەشیی بۆکان و دوای لێدان و بێڕێزیکردن بەو بنەماڵەیە، جەماڵ عەبدوڵڵاهی کوڕی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاهیان لەگەیان خۆیان بردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەنوەر چووپانی، ٣٦ ساڵە، کوڕی ڕەحیم، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی خانکەندی، سەربە میاندواو، لە هەمان ڕێکەوت و لە هەمان کاتدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





