چاونیوز: مێرمنداڵێک لە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی جۆزەردان، ئاروین حوسێنی، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی سەراوڵە سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەی زۆرەملێ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم مێرمنداڵە لە بەردەستدا نییە.





