لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوەتەوە.
چاونیوز: بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پینجشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، میلاد عەلایینەسەب، خەڵکی دەڕەشار، سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و زۆرەملێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





