چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکانی لاوان و هاووڵاتییانی کوردستان هەروەها بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی بڵاوبوو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش، “سەباح بێوارە”، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی بانەمەڕ، لاوێکی دیکەی کورد، بە ناوی “محەممەدڕەزا فەریادی”، خەڵکی سەراوڵەی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





