چاونیوز: سێ هاووڵاتیی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سێ هاووڵاتیی شنۆیی، بە ناوەکانی “فەرهاد ئیبراهیمزادە”، خەڵکی گوندی کانی ڕەش، و “قادر و جەعفەر باریکی”، خەڵکی گوندی قەڵاتییان، سەرە شنۆ، شەوی دووشەممە، ٢٥ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.





