چاونیوز: دوو هاووڵاتیی بانەیی ماوەی چەند هەفتە و ڕۆژێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستە بێسەروشوێنن.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکانی جێگیر لە بانە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە، بە ناوی “مەحیەدین بانەڕێزی” و پاش دەسبەسەرکردنی زۆرەملێیانە و نایاسایی، ناوبراویان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “شاهین ڕەشیدزادە”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی بانە، کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەردا دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە، هەتا ئێستە دۆخی ناڕوونە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان هیچ وڵامێک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو بە بنەماڵەکەی نادەنەوە.





