ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “مێهران خەدیری پوور”، لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کرا.
لەلایەکی دیکەوە و لە بۆکان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی ٥٨ ساڵە بە ناوی “ئیسماعیل ئیسماعیلپوور”، لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرا.
شایانی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان چەند ڕۆژە کە بە هەموو جۆرێک هەوڵ دەدەن مێهران خەدیری پوور دەسبەسەر بکەن.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و هەروەها تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوان، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.





