چاونیوز: دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هادی ڕبووسە، خەڵکی مەریوان، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز، بەبێ حوکمی قەزایی، لەلایەن هێزەکانی سەربە سپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە ڕۆژانی ڕابردوو، عیرفان هاشمی، لاوی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام، پاش میلاد عەلایینەسەب، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری سەرەکی، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





