لە درێژەی بەردەوامیی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی مەحموود خودادادی، هێمن ڕەحیمی، ئاکام شێخە، هەژار محەممەدزادەئەقدەم و ئیمان محەممەدزادە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی مهاباد و نەغەدە دەسبەسەر کران و بۆ شۆێنکی نادیار گوزارنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی دوو هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە، لە شوێنی کارەکەیان لە بازاری ئەم شارە بە توندوتیژی دەسبەسەر کران و هەروەها لە دوای دەسبەسەرکرانیان هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکانیان وبە تەواوی ماڵەکەیان پشکنیون.
هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئاکام شێخە، خەڵکی گووندی “قەرەقشڵاق” هەژار محەممەدزادەئەقدەم، و ئیمان محەممەدزادە، خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە مهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنیکی نادیار گۆازرانەوە.
شایانی باسه دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتیانە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بە هێرشکردنە سەر ماڵەکانیان بووە.





