شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، لە بەرزاییەکانی “داڵەمێز”، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی “حەکیم مەحموودی” خەڵکی گوندی “وەیسە” سەر بە #مەریوان، بەتوندی بریندار بوو.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، پێشتر لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو کە؛ شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “دانیال ساڵحی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “دووپلوورە” بەتوندی بریندار بوو و لە هەمان شەودا لە سنووری “تەتە”ی هەورامان، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین گەردی” کوژرا و کۆڵبەرێکیش بە ناوی “ڕەسووڵ فەتحی” بریندار بوو.





