چاونیوز: پزیشکێکی دەروونی، خەڵکی ئابدانان، لە لایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بۆ دەرچووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “چاونیوز”، “دکتۆر ناسر هیمەتی”، پزیشکی دەروونی و چالاکی سیاسیی خەڵکی ئابدانان، سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە بە ٣ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی جێبەجێکراو سزا دراوە.
شایانی باسە، ئەم سزایە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، لە لایەن قازی دۆسییەکەی بە ناوی “رەجەب محەممەدی” دەرکراوە و پێی ڕاگەیەندراوە، هەروەها لەو حوکمەدا هاتووە کە ئەم سزایە مسۆگەرە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.





