چاونیوز: هونەرمەندێکی کوردی خۆراسان لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی زیندان و قامچی بۆ بڕدرایەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، مێهدی پاکمێهر، هونەرمەندی کوردی خۆراسان، خەڵکی بجنورد و لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دادگای کەیفەری و ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی ٦ ساڵ زیندان و ٧٠ قامچی بە سەردا سەپێندرا.
ئەم هونەرمەندە کوردە کە لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن لاقیەوە بریندار ببوو، لە ڕۆژی ١٩ی هەمان مانگدا، لەگەڵ هاوکارانی لە کافەکەی خۆیدا دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا بووە.
شایانی باسە، مێهدی پاکمێهر، وەکوو چالاکێکی فەرهەنگی پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانییەوە لەژێر گوشاری ئەمنییەتیدا بووە و پێشینەی دەسبەسەرکردنیشی هەیە.





