چاونیوز: هاووڵاتییەکی کامێرانی لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی بەندکران و سزای نەختی بە سەردا سەپا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، میلاد ئیبراهیمی، خەڵکی کامێران، سەربە پارێزگای سنە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کامێرانەوە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و ٤٠٠ میلیۆن تمەن نەخت سزا درا.
ئەم هاووڵاتییە کامێرانییە، پێشتر لە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە دوایین ڕاپەڕینی شارەکانی ئێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگایکردنەکەی ئازاد کرا.





