چاونیوز: پارێزەرێکی کورد لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی بەندکرانی بۆ دەرچوو.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، جەواد عەلیکوردی، خەڵکی سەبزەوار، پارێزەر و چالاکی بواری مافی مرۆڤ، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەدەوە، بە ١٨ ساڵ بەندکرانی تەعزیری، ٢ ساڵ یاساغبوون لە چوونەدەرەوەی وڵات، ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هەروەها بێبەشبوون لە مافی پارێزەری سزا درا.
ناوبراو، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و ڕێکخستن بە دژی حکوومەت” بە ٥ ساڵ بەندکران و “چالاکیی تەبلیغی بەپێچەوانەی ئاسایشی نەتەوەیی” بە ١٣ ساڵ سزا دراوە
شایانی باسە، جەواد عەلیکوردی برای پارێزەر “خوسرەو عەلیکوردیـ”ـیە، کە سالێ ڕابردوو بە شێوەیەکی گوماناوی لە نووسینگەکەی خۆی گیانی لە دەست دا.





