چاونیوز: دەرهێنەر و سینەماکارێکی خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، مەجید دەرویشنژاد، تەمەن ٣٠ ساڵ، دەرهێنەر، نووسەر و سینەماکاری خەڵکی ورمێ، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
مەجید دەرویشنژاد، دەرهێنەری سینەما، خاوەن چەندین بەرهەمی سینەما و هونەریی وەکوو: “سپیڕوو” و “چەرخە نۆهەمـ”ـە و لە چەندین فستیڤاڵی سینەمایی بەرچاو بەشداری کردووە.





