چاونیوز: دوو چالاکیی مەدەنیی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، سزای نەختی و بەندکرانیان بۆ دەرچوو.
بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە هانا، دوو چالاکیی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە ناوەکانی “مەرزییە مورادوەیسی و سوهراب بەهرامی، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا حوکمی جیاوازیان بۆ دەرچوو.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە، مەرزییە مورادوەیسی، خەڵکی سنە، کە لە بەندکراوانی سیاسیی ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوییە و لە ساڵی ١٤٠١یش جارێکی دیکە دەسبەسەر دەکرێت، لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥دا لە ڕەوتی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی بە ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو و ٤ میلیۆن سزای نەختی مەحکووم کراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، “سوهراب کەریمی”، خەڵکی سنە و چالاکی مەدەنی، کە لە ٥ی ڕێبەندان ١٤٠٤دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای نزیک بە سێ مانگ لە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، لە ڕەوتی بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی بە ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو و سزای نەختی مەحکووم کراوە.





