چاونیوز: دوو برا لە شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی جۆزەردان، “سەردار و ئێحسان ڕەحمانی” دوو برای خەڵکی کامیاران، سەربە پارێزگای سنە، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان و پشکنین و دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەل و مۆبایلەکانیان و دواتر بانگهێشتیان بۆ ئیتلاعاتی کامیاران دەسبەسەر کران.
ئەم دوو برایە، پاش ئەوەی لەسەر داوای هێزەکانی ئیتلاعات خۆیان بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەسبەسەر کران و هەتا ئێستە لە حاڵەتی بێچارەنووسیدان.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





