لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لقی ١٠٤ی دادگای کەیفەریی دووی ئیلام، دوو برا بە ناوەکانی “ئەمیرعەلی زاکریفەرد” و “عیماد زاکریفەرد” بە کۆی ٦٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ١٤٨ زەربە قامچی، حوکم دا.
لەم نێوانەدا، ئەمیرعەلی بە ٣١ ساڵ بەندکران (بریتی لە سێ جار ١٠ ساڵ و یەک جار یەک ساڵ) و عیماد بە ٣٤ ساڵ بەندکران (بریتی لە دوو جار ١٠ ساڵ، دوو جار ٥ ساڵ و دوو جار ٢ ساڵ) حوکم دراون.
تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برایە بریتین لە: “بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، بێڕێزیکردن بە خامنەیی، تەبلیغ دژی کۆماری ئیسلامی، هەڵگرتنی نایاسایی چەک و تەقەمەنی، هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەکی ساچمەیی، کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نێوخۆیی و تێکدانی نەزمی گشتی.”
وێڕای ئەمانە، هەر یەک لەو هاونیشتمانییانە بە ٧٤ زەربە قامچی و دانی ٦ ملیارد و ٢٥٠ ملیۆن ڕیاڵ سزای نەختی بە سندوقی دەوڵەت و یەک ملیۆن ڕیاڵ سزای زیادە، حوکم دراون.
ئەمیرعەلی زاکریفەرد پێشتر لە خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی
ژن ژیان ئازادی”، دەسبەسەر و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بە “تەبلیغ دژی حکوومەت، بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بێڕێزیکردن بە خامنەیی”، تۆمەتبار کراوە.





