ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، گەنجێکی خەڵکی شاری دێولان لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی خەزەڵوەر، “یاسین سەیفپەناهی” تەمەن ۲۰ ساڵ و زۆرانبازی خەڵکی شاری دێولان، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار; یاسین سەیف پەناهی، لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا کەسێکی چالاک بوو و لە هەموو خۆپیشاندانەکاندا بەشداریی بەرچاوی هەبوو و خەزەڵوەری ۱٤۰۱ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییه.





