چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵ و سەربازێک بە هۆی کێشەی ئابووری و کۆمەڵاتییەوە، دەستیان دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، کچێکی مێرمنداڵ، بە ناوی “کەژاڵ ڕۆستەمی” خەڵکی شاباد و لاوێکی دیکە بە ناوی “ڕەزا ئەسەدی”، خەڵکی هەمان شار، کە لە سەرپێڵ زەهاو سەرباز بوو، بە هۆی کێشەی ئابووری و کەسییەوە دەستیان دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتەکان لەسەر دیاردەی خۆکوژی لە نێو لاواندا، زۆربەی خۆکوژییەکان بە هۆی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان یان سەرگیری و بەرگیریی بنەماڵەکان ڕوو دەدەن و لە پێوەندیی لەگەڵ کەمکردنەوە و پێشگرتن لەم دیاردەیە ناوەندە حکوومەتییەکانیش هیچ هەنگاوێکی جیددی هەڵناگرن.





