چاونیوز: خۆپیشاندەرێکی دیکەی دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە حوکمی دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاگەیندراوی فەرمیی دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی لوڕ، بە ناوی “سیاوەش جەمشیدیی خێرئابادی، لە سێدارە درا.
ئەم هاووڵاتییە کە لە پێوەندیی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار دەسبەسەر کرا، بە تۆمەتی “دژایەتیی لەگەڵ خودا و تێکەڵچوون بە چەک” و “ڕێکخستنی و کۆبوونەوە بەدژی ئاسایشی نیشتمانی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم کەسە لە حاڵێکدایە کە نابراو لە هەڵبژاردنی پارێزەر و دەسپێڕاگەیشتن بە زانیاری ورد و ڕوونی بێبەش کراوە، کە ئەمە لە بواری یاسایییەوە پێشلێکاریی مافی مرۆڤ و نادادپەروەرییە لە حەقی کەسێک کە سزای سێدارەی بۆ دەرچووە.





