ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانان، حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای ئەو شارە، بۆ تێپەڕاندنی ٦ مانگ بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە مەدەنییە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “شاهینی” بەڕێوە چوو و ڕێکەوتی ٣٠ی رێبەندان، حوکمی دادگای سەرەتایی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.
ناوبراو بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی حکومەت و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی” بە سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا و دوای ناڕەزایەتیی بێهزاد ساریخانلوو جێگری دادستانی گشتی و شۆڕشی ورمێ بە حوکمی دادگای سەرەتایی، بۆ ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەرز بووەوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری پار، دوای بانگکردنی تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی ئەمنییەت، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی شەش ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.





