بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “شوعیب ڕەزاپوور” خەڵکی شاری ئەسفەراین لە پێش چاوی خەڵک، جێبەجی کرا.
ئەم بەندییە ٣٠ ساڵەیە، سێ ساڵ پێش بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای سزادانی یەکی بجنوورد حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە.
بەڕێوەچوونی ئەم حوکمە لەسەر داوای بنەماڵەی کوژراوەکە لە شوێنی ڕوودانی کوشتنەکە، پردی “بەهەشت”ـی شاری ئەسفەراین جێبەجێ کرا.