ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی ڕەزەبەری ۱٤۰٤، جەوهەر هەرکی، چالاکوانی ژینگەیی و شاخەوانی خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافر مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، “جەوهەر هەرکی” چالاکی بواری زمانی کوردی، ژینگەیی و شاخەوان، پاش بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای شنۆ، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ئەو شاخەوانە ڕۆژی ۱۶ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، لەلایەن دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ، بە سەرۆکایەتی قازی “عەلی ئەنساری” بە تۆمەتی “بانگەشه بۆ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” بە ۱۰ مانگ بەندکرانی (تەعزیزی) حوکم درابوو.
شایانی باسه کە “جەوهەر هەرکی” بەڕێوەبەری بەرنامەکانی گرووپی شاخەوانیی “بوزی سینا” بوو.
ناوبرا پێشتریش بەهۆی چالاکییە ژینگەیی و فەرهەنگییەکانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شنۆ، دەسبەسەر و لێکوڵینەوەی لێکرابوو.





