سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی سەعید پیری، پەیمان ڕۆستەمی و ساسان(ئیحسان) لوڕستانی لە بەندینخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتووە سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ بەندکراوێکی کورد بەناوی سەعید پیری لە بەندینخانەی ناوەندیی کرماشان لەسێدارە درا.
هەروەها سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ ڕەزبەری ۱٤۰٤ حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی پەیمان ڕۆستەمی و ساسان لوڕستانی، لە بەندینخانەی ناوەندیی دیزڵئاوای کرماشان لەسێدارە دراون.
شایانی باسە، ئەو بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەرکراون و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بە سەر داسەپابوو.





