سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “حوکمی لەسێدارەدانی” بەندکراوێکی کورد بە ناوی “عەلی ساعدپەنا” خەڵکی ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی کورد بە ناوی”عەلی ساعدپەنا” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسبەسەر کرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین لە سێدارە درا.
شایانی باسە ئەم بەندکراوە لە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی”کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپابوو.





