فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-05-03
  • کات: 09:07

چاونیوز: شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی پێ کردووەتەوە و بووەتە جێی نیگەرانی و مەترسیی بۆ خەڵکی کوردستان.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی بانەمەڕ، مێحراب عەبدوڵڵازادە، ٢٧ ساڵە و خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.

ئەم هاووڵاتییە، پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە سەرۆکایەتیی قازی نەجەفزادە، بە تۆمەتی “دژایەتیی خودا”، “افساد فی‌الارض” و کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی “عەباس فاتمیە”، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی “ژن ژیان ئازادی”، لە ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە نووشین شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ئەگەرچی مێحراب عەبدوڵڵازادە، سەرجەمی ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و دانپێدانانی بۆ ئەم تۆماتانەی بۆ ئەشکەنجە و ئازارەکانی لە کاتی لێپرسینەوە گەڕاندبووەوە، بەڵام حوکمەکەی لە لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابوو و دواتریش داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی لەلایەن لقی ٣٩ی هەمان دیوانەوە ڕەت کرایەوە.

ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە، ٨ی بانەمەڕ، پاش تێکەڵچوونی لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی بەندیخانە بە هۆی بێڕێزیکردن بە بەندکراوانی سیاسی، بە فەرمانی پەیمان خانزادە، بەرپرسی زیندانی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابووەوە.

شایانی باسە، سزای لەسێدارەدانی مێحراب عەبدوڵڵازادە، ڕۆژێک پاش لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە بە ناوەکانی “ناسر بەکرزادە” و “یەعقووب کەریمپوور لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا.  

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسپێکردنەوە شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد، بە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی و تۆڵەی سیاسیی لە کوردستان لە قەڵەم دەدات و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان و نێودەوڵەتی دەکات، بە نیسبەت پێشێلکاری و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن.  

بابەتی پێوەندیدار

ئازادیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد با دانانی بارمتە

2026-05-05
مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

2026-05-03
لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردستانی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ورمێ

2026-05-02
دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن سپای پاسدارانەوە

2026-04-30
بانکی زیندانیانی سیاسی

مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

by IKHRC
2026-05-03
بەڵگە و دۆکیومێنت

بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

by IKHRC
2026-05-03
بەڵگە و دۆکیومێنت

لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردستانی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ورمێ

by IKHRC
2026-05-02
بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-05-03
  • 09:07

چاونیوز: شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی پێ کردووەتەوە و بووەتە جێی نیگەرانی و مەترسیی بۆ خەڵکی کوردستان.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی بانەمەڕ، مێحراب عەبدوڵڵازادە، ٢٧ ساڵە و خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.

ئەم هاووڵاتییە، پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە سەرۆکایەتیی قازی نەجەفزادە، بە تۆمەتی “دژایەتیی خودا”، “افساد فی‌الارض” و کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی “عەباس فاتمیە”، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی “ژن ژیان ئازادی”، لە ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە نووشین شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ئەگەرچی مێحراب عەبدوڵڵازادە، سەرجەمی ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و دانپێدانانی بۆ ئەم تۆماتانەی بۆ ئەشکەنجە و ئازارەکانی لە کاتی لێپرسینەوە گەڕاندبووەوە، بەڵام حوکمەکەی لە لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابوو و دواتریش داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی لەلایەن لقی ٣٩ی هەمان دیوانەوە ڕەت کرایەوە.

ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە، ٨ی بانەمەڕ، پاش تێکەڵچوونی لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی بەندیخانە بە هۆی بێڕێزیکردن بە بەندکراوانی سیاسی، بە فەرمانی پەیمان خانزادە، بەرپرسی زیندانی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابووەوە.

شایانی باسە، سزای لەسێدارەدانی مێحراب عەبدوڵڵازادە، ڕۆژێک پاش لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە بە ناوەکانی “ناسر بەکرزادە” و “یەعقووب کەریمپوور لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا.  

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسپێکردنەوە شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد، بە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی و تۆڵەی سیاسیی لە کوردستان لە قەڵەم دەدات و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان و نێودەوڵەتی دەکات، بە نیسبەت پێشێلکاری و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن.  

بابەتی پێوەندیدار

ئازادیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد با دانانی بارمتە

ئازادیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد با دانانی بارمتە

2026-05-05
مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

2026-05-03
لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردستانی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ورمێ

لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردستانی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ورمێ

2026-05-02
دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن سپای پاسدارانەوە

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن سپای پاسدارانەوە

2026-04-30
Next Post
مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

مامۆستایەکی زمانی کوردی دەسبەسەر کرا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی