چاونیوز: زیادکردن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، نیگەرانی خەڵکی کوردستان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، عەلی نامیزاد، خەڵکی ئیلام، باوکی دوو منداڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ئەلیاس جەوانمەرد، ٣٨ ساڵە، خێزاندار، خەڵکی لۆمار، سەربە بە شاری سیروان، لە پارێزگاری ئیلام، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە.





