مامۆستا “ئەیووب گەنجی” کەسایەتی ئایینی کورد، لە لایەن دادگای ڕوحانیەتی شاری هەمدان، بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی و چالاکی دینی بۆ دادگا بانگهێشت کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، دادگای تایبەتی ڕووحانییەت لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا، مامۆستا “ئەیووب گەنجی” کەسایەتی ئایینی کوردیان بە تۆمەتی بەڕیوەبردنی نوێژی هەینی و چالاکی دینی بۆ ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر بانگهێشیی دادگای تایبەت بە ڕووحانیەت لە شاری هەمەدان کردووە.
شایانی باسە مامۆستا ئەیووب گەنجی نووسەر، پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی قوبای سنە بوو کە پێشتر بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “بڵاوکردنەوەی پڕ و پاگەنده بەمەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی” لە لایەن دادگای تایبەتی ڕوحانییەتی هەمەدان و بێبەشکردنی هەمیشەیی لە جێگەوپێگەی مامۆستایەتی ئایینی و سزای ۱۰ ساڵ بەندکران و ۱۰ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری هەمەدان سزا درا بوو.





