“فەرهاد مەحموودی” برای “فەرەیدوون مەحموودی” لە گیانلەدەستدراوانی بزووتنەوەی سەرانسەریی “ژن ژیان ئازادی”، بە سێ تۆمەتی وەپاڵدراو، بانگی لقی یەکی لێپێچینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز کرا.
ناوبراو کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە، بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، بە “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” (بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی)، “بڵاوکردنی دەنگۆ و درۆ” (کامپیۆتری) و “تەبلیغ دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی”، تۆمەتبار کراوە.
فەرهاد مەحموودی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕاگەیەندراوە دەرکراوەکە، لەمبارەوە لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی: “دڵنیام کە ڕێگەی مافخوازیم دروست بووە، چونکە ئەگە بێ کاریگەر با، ئەم هەمووە هەوڵەیان نەدەدا تاکوو بێدەنگم بکەن. من تەنیا بۆ براکەم هاوارم کرد و ئێوە باش دەزانن کە من لە ئێراندا نیم. بەڵام دیسانەوە دۆسیەم بۆ دروست دەکەن، دیسانەوە هەڕەشەم لێ دەکەن، چونکە تەنانەت لە دەنگی دادخوازییەکی ئاساییش دەترسن.”
فەرەیدوون مەحموودی، هاونیشتمانیی خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، بە گولـلەی ساچمەیی و لێدانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە، گیانی خۆی لەدەست دا.